ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم ئامارێکی نەرێنیی و سەیری تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی روبن ئامۆریم بە ئەنجامە خراپەکانیەوە دەستی بە وەرزی نوێکردووە و بۆ دووەم یاریی لەسەریەک نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات.

ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد بەرامبەر فوڵهامی خانەخوێ کەوتە داوی یەکسانبوونەوە. لە هەفتەی یەکەمی خولەکەشدا بەرامبەر ئارسیناڵ شکستی خوارد.

ئەم ئەنجامە نەرێنیانە لەکاتێکدا یانەکە لەم مێرکاتۆی هاوینە گرێبەستی بەرچاوی پیشاندا بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی ئامۆریم بەتایبەت هێڵی پێشەوە کە ئەوانیش ماتیوس کونیا، بریان ئێمبوێمحۆ و بینیامین شێشکۆ بوو، بەڵام کوڕانی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لەو دوو یارییە تەنها یەک گۆڵیان کردووە.

سەرچاوە ئینگلیزیەکان ئامارێکی نەرێنی و سەیریان لەبارەی ئامۆریمەوە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی ئێستا ژمارەی ئەو یارییانەی ئەو را‌هێنەرە لە پرێمەرلیگ ئەنجامیداوە (29) زیاترە لە ژمارەی ئەو خاڵانەی (28) لەو خولەدا بەدەستیهێناوە.

ئامۆریم کە لەدوای ئێریک تێن هاخ ئەرکی راهێنەرایەتی مان یونایتدی پێسپێردرا، لە 24ی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو یەکەمین یاریی خۆی لە پرێمەرلیگ ئەنجامدا. بەڵام نەک باری لاری یانەکەی راستنەکردەوە، بەڵکوو ئەنجامەکانی هێندە خراپبوون سەرەنجام وەرزی رابردوو لە پلەی 15ی خولەکە گیرسانەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button