ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤیلا ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک پێشکەشی چێڵسی دەکات

پەیوەندی فەرمی دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا وێڵە بەدوای گواستنەوەی هێرشبەرێک و چەند بژاردەیەکی ئامادەکردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤیلا پەیوەندی بە چێڵسی کردووە و داوای زانیاری گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکوی کردووە.

یاریزانی تەمەن 27 ساڵان دەمێکە لە لیستی گواستنەوەکانی ئاستۆن ڤیلادا هەیە، بەڵام یەکەمجارە بە فەرمی پەیوەندییەکان دەستپێبکەن.

لەماوەی رابردوودا بایرن میونشن و لایپزیگ گرنگییان بە ئێنکونکو دابوو، بەڵام هیج بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، بایرن میونشن ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێنکونکو بەخواستن پێشکەشی چێڵسی کرد، بەڵئم هەرزوو ئۆفەرەکە رەتکرایەوە، چونکە یاریزانەکە و چێڵسی، ویستی گواستنەوەی هەمیشەییان هەیە.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە بەبڕی 43 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئێنکونکو بێت، هەرچەندە هێشتا چوار ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

ئێنکونکو لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد. پێشتر یاریی بۆ پاریس سانجێرمانیش کردووە.

ئێنکونکو 14 یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە و تەنیا خاوەنی یەک گۆڵە. لەگەڵ چێڵسی 62 یارییکردووە، خاوەنی 18 گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button