ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئارسیناڵ گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا

ئێبێرێچی ئێزێ بە فەرمی بووە یاریزانی ئارسیناڵ و گرێبەستەکەی راگەیەندرا.

یانەی ئارسیناڵ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ئێزێ گرێبەستی لەگەڵ گەنەرز واژۆکردووە بەفەرمی بووەتە جەنگاوەرێکی نوێی کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا.

ئارسیناڵ گرێبەستی یاریزانە ئینگلیزییەکە بەبڕی 67.5 ملیۆن پاوەند یەکلاییکردەوە و یاریزانەکە بۆ ماوەی پێج وەرزی داهاتوو و تاوەکو هاوینی 2030 درێسی یانەکە دەپۆسێت.

زانیاری پێویست

درەنگانی شەوی چوارشەممەی رابردوو، ئارسیناڵ لەدوای دووپاتبوونەوەی پێکانی کای هاڤێرتز، دەستبەجێ ئۆفەرێکی پێشکەشی کریستال پاڵاس کرد.

هەرچەندە تۆتنهام دەمێکە لەسەرهێڵە بۆ گواستنەوەی ئیزێ، بەڵام ئارسیناڵ زوو گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەستپێکرد و لەسەر تەواوی مەرجەکانی کەسی رێککەوتن.

هەریەکە لە ئاندرێیا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی و تیم لێویس، جێگری سەرۆکی ئارسیناڵ سەرپەرشتی پڕۆسەی گواستنەوەی ئیزێیان کرد.

ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا چەندین گرێبەستی گەورەی کرد لەوانە؛ کێپا ئاریزابالاگا، کریستیان مۆسکێرا، مارتن زوبیمێندی، کریستیان نۆرگارد، نۆنی مادوێکێ و ڤیکتۆر یۆکێرێش.

ئێزێ پێشتر یاریی لە ئەکادیمیای ئارسیناڵ کردووە و هاندەری منداڵی یانەکەیە، هەرچەندە گەنەرز حەزی لە گواستنەوەی بوو، بەڵام پێکانەکەی هاڤێرتز، هاوکێشەکەی بەخێرایی ئاوەژوو کردەوە.

ئێزێ لە هاوینی ساڵی 2020 لە کوینز پارک رەیجنەرزەوە بەبڕ 17 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە کریستال پاڵاس کرد. لەوساتەوە 169 یاریی بۆ هەڵۆکانی لەندەن کردووە و خاوەنی 40 گۆڵە. ئیزێ 12 یاریی نێودەوڵەتیشی لەگەڵ ئینگلتەرا کردووە و تەنیا یەک گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button