ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی گەورەی گواستەوە

پشکنینی پزیشکیشی کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئێبێرێچی ئێزێ بە تەواوی بووەتە یاریزانی ئارسیناڵ و پڕۆسەکە تەواوبووە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئێزێ پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی لەگەڵ ئارسیناڵ تەواوکرد و یاریزانە ئینگلیزییەکە بەبڕی 67.5 ملیۆن پاوەند، دەبێتە جەنگاوەرێکی نوێی کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا.

یاریزانی تەمەن 27 ساڵ لەسەر تەواوی مەرجەکانی کەسی لەگەڵ ئارسیناڵ رێککەوتووە و گرێبەستێکی درێژ خایەن واژۆ دەکات. لەوانەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، بە فەرمی وەکو یاریزانی نوێی گەنەرز بناسێندرێت.

زانیاری پێویست

درەنگانی شەوی چوارشەممەی رابردوو، ئارسیناڵ لەدوای دووپاتبوونەوەی پێکانی کای هاڤێرتز، دەستبەجێ ئۆفەرێکی پێشکەشی کریستال پاڵاس کرد.

هەرچەندە تۆتنهام دەمێکە لەسەرهێڵە بۆ گواستنەوەی ئیزێ، بەڵام ئارسیناڵ زوو گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەستپێکرد و لەسەر تەواوی مەرجەکانی کەسی رێککەوتن.

هەریەکە لە ئاندرێیا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی و تیم لێویس، جێگری سەرۆکی ئارسیناڵ سەرپەرشتی پڕۆسەی گواستنەوەی ئیزێیان کرد.

ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا چەندین گرێبەستی گەورەی کرد لەوانە؛ کێپا ئاریزابالاگا، کریستیان مۆسکێرا، مارتن زوبیمێندی، کریستیان نۆرگارد، نۆنی مادوێکێ و ڤیکتۆر یۆکێرێش.

ئێزێ پێشتر یاریی لە ئەکادیمیای ئارسیناڵ کردووە و هاندەری منداڵی یانەکەیە، هەرچەندە گەنەرز حەزی لە گواستنەوەی بوو، بەڵام پێکانەکەی هاڤێرتز، هاوکێشەکەی بەخێرایی ئاوەژوو کردەوە.

ئێزێ لە هاوینی ساڵی 2020 لە کوینز پارک رەیجنەرزەوە بەبڕ 17 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە کریستال پاڵاس کرد. لەوساتەوە 169 یاریی بۆ هەڵۆکانی لەندەن کردووە و خاوەنی 40 گۆڵە. ئیزێ 12 یاریی نێودەوڵەتیشی لەگەڵ ئینگلتەرا کردووە و تەنیا یەک گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button