ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێبێرێچی ئێزێ ماڵئاوایی لە یاریزانانی هاوڕێی دەکات

"تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە"

Yariga App

یاریگا –

ئێبێرێچی ئێزێ ماڵئاوایی لە یاریزانانی هاوڕێی کردووە و پەیوەندی بە ئارسیناڵ دەکات.

شەوی رابردوو لە قۆناخی پلەی ئۆفی کۆنفرانسلیگ کریستاڵ پاڵاس میوانداری فرێدریکستادی کرد و 1-0 یارییەکەی بردەوە، بەڵام ئێبێرێچی بەشداریی یارییەکەی نەکرد.

ئۆلیڤیێ گلاسنەر، راهێنەری کریستاڵ پاڵاس ئاشکرایکرد، ئێزێ شەوی رابردوو لە یاریگای سەلهێرست پارک بووە، بەر لە پەیوەندیکردن بە ئارسیناڵ هاتووە ماڵئاوایی لە یاریزانانی هاوڕێی بکات.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ئێزێ ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئارسیناڵ بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.

ئارسیناڵ بڕی 60 ملیۆن پاوەند بە گەرەنتریکراوی دەداتە پاڵاس و بڕی 7.5 ملیۆن پاوەندیش وەکو زیادە و پاداشتی پەیوەست بە بردنەوە نازناو و خەڵاتەکان دەبەستێتەوە.

ئێزێ لە هاوینی ساڵی 2020 لە کوینز پارک رەیجنەرزەوە بەبڕ 17 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە کریستال پاڵاس کرد. لەوساتەوە 169 یاریی بۆ هەڵۆکانی لەندەن کردووە و خاوەنی 40 گۆڵە. ئیزێ 12 یاریی نێودەوڵەتیشی لەگەڵ ئینگلتەرا کردووە و تەنیا یەک گۆڵی هەیە.

مەترسیدارترین هێڵی هێرشبەری ئەوروپا؛ ئیزێ چی بۆ پلانەکانی ئارتێتا زیاد دەکات؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button