فابیۆ سیلڤا پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی ئەڵمانیا دەکات

یاریگا –
فابیۆ سیلڤا خەریکە لە خەونەکەی نزیکدەبێتەوە خۆی لە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگدا دەبینێتەوە.
سیلڤا کە تازە تەمەنی بووەتە 23 ساڵ، لەوەتەی ساڵی 2020 لە ریزەکانی وۆڵڤز ماوەتەوە بەڵام تا ئێستا بەخواستن بۆ چوار یانەی وڵاتی جیاواز نێردراوەتەدەرەوە؛ ئەوانیش ئەندەرلەختی بەلجیکی، ئایندهۆڤنی هۆڵەندی، رێنجەرزی سکۆتلەندیی و کۆتاجاریش لە لاس پاڵماسی ئیسپانی بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی ئەڵمانی، یاریزانە پۆرتوگالییەکە و یانەی بۆروسیا دۆرتموند گەیشتوونەتە رێککەوتنی زارەکیی تەواوەتی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ، واتا تاوەکوو 2030 دەخایەنێت. لەلایەنی یاریزانەکەوە هەمووشتێ تەواوبووە.
پلێتنبێرگ ئەوەشی زانیوە کە ئێستا وڵڤرهامپتن لە گفتوگۆی راستەوخۆدایە لەگەڵ لایەنی ئەڵمانیی. ئەستێرە 23 ساڵییەکە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
🚨⚫️🟡 BREAKING | Understand Fábio #Silva and Borussia Dortmund now have a total verbal agreement in place over a contract until 2030 — all done on the player’s side.
Wolverhampton are now in direct negotiations with Dortmund. 23 y/o striker is ready for his medical. Now up to… pic.twitter.com/V5keERmbcO
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) August 21, 2025
دۆرتموند بۆ بەهێزترکردنی ریزەکانی پێویستبوو گرێبەستی بەرچاو ئەنجام بدات. بەوپێیەی یانەکە بەشدارە لە کێبڕكێکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی نوێ. بەوەش سیلڤا بە ئامانجێکی گەورەی دەکات بەوە بۆ یەکەمین جار لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لەو پاڵەوانێتیە گەورەیە بەشداریی بکات.