بۆرنمس ئەستێرەیەکی مەغریبی گواستەوە
دووەم گرێبەستی چێریسە لە مێرکاتۆی هاوینە

یاریگا –
بۆرنمس بە سەرکەوتوویی و دوای گفتوگۆییەکی چەند رۆژە یاریزانێکی بایەر لیڤەرکوزنی گواستەوە.
بۆرنمس و بایەر لیڤەرکوزن لەسەر گواستنەوەی ئەمین عەدلی گەیشتبوونە رێککەوتن و ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەدلی بە فەرمی وەکو یاریزانی نوێی بۆرنمس ناسێندرا.
یاریزانی تەمەن 25 ساڵی مەغریبی، گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ بۆرنمس واژۆکرد و لەوانەیە بەشداری یاریی داهاتووی چێریس بەرامبەر وۆڵڤز لە پرێمەرلیگ بکات.
Amine Adli.#afcb’s first-ever Moroccan international ❤️ 🇲🇦 pic.twitter.com/XYjxb3p0hK
— AFC Bournemouth 🍒 (@afcbournemouth) August 21, 2025
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، عەدلی بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە بۆرنمس کردووە و هێزێکی زۆر بە باڵەکانی هێڵی پێشەوە دەبەخشێت.
عەلی بووە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی بۆرنمس، ئەمەش تەواوکردنی گواستنەوەی بێن دۆک لە لیڤەرپوول بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند.