ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ ناوەستێت و گرێبەستێکی گەورەی دیکە واژۆ دەکات

هەنگاوی فەرمی دەستپێکردووە..

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ گڕی لە مێرکاتۆی هاوینە بەرداوە و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوی ئەستێرەیەکی دیکە دەستپێدەکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێکانی کای هاڤێرتز، ئارسیناڵ پرسیاری فەرمی لەبارەی مۆرگان رۆجەرز ئاڕاستەی ئاستۆن ڤیلا کردووە و دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکەی ڤێلا واژۆ بکات.

ئاستۆن ڤێلا دوای دەستبەرداربوون لە لیۆن بەیلی، بۆ جێبەجێکردنی یاسای دارایی ناچار نییە دەستبەرداری یاریزانی دیکە ببێت، بەڵام ئەگەر رۆجەرز پێداگری لەسەر رۆیشتن بکات ئامادەن بە 80 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببن.

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ کاتێک لە ماچێستەر سیتی یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا بوو سەرپەرشتی رۆجەرزی کردووە و شارەی یاریزانەکەیە.

رۆجەرز لە هاوینی 2024 بەبڕی 9.40 ملیۆن یۆرۆ لە میدلزبڕۆ وە پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا کردووە و تاوکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

بە درێسی ئاستۆن ڤێلا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 71 یاریی کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button