ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
خاوەنی یانەکانی چێڵسی و ستراسبۆرگ یاریزانێکی گواستەوە
دەیکاتە بەشێک لە پڕۆژەی درێژخایەنی بلووز

یاریگا –
گروپی کۆمپانیاکانی بلووکۆ، خاوەنی یانەکانی چێڵسی و ستراستبۆرگ، بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاو لەگەڵ برایتن رێککەوتن.
کۆمپانیاکە دەمێکە کار لەسەر گواستنەوەی خولیۆ ئێنسیسۆ، ئەستێرەی لاوی برایتن دەکات و لە کۆتاییدا لەسەر هەموو شتێک رێککەوتن.
ئێنسیسۆ بەشی دووەمی وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ ئیپسویچ تاون کرد و ئێستا بڕیاریداوە ببێتە بەشێک لە پڕۆژەی نوێی بلوو کۆ.
کۆمپانیاکە لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتووە و ئەستێرە لاوە پاراگواییەکە دەبێتە موڵکی کۆمپانیاکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، ئێنسیسۆ سەرەتا یاریی بۆ ستراسبۆرگی فەڕەنسی دەکات و دواتر دەبێتە بەشێک لە پلانە درێژخایەنەکانی چێڵسی.
ئێنسیسۆ لەگەڵ 13 یاریی لەگەڵ ئیپسویچ تاون کرد، خاوەنی دوو گۆڵ و سێ ئەسیست بوو.