
یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا یانەی ریال بێتیس بەتوندی سزا دەدات.
لێژنەی تەمبێکردنی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ژمارەیەک سزا بەسەر ریال بێتیس دەسەپێنێت. ئەمەش دوای ئەوەی چەند هاندەرێکی یانە ئەندەلووسییەکە هوتافی رەگەزپەرستانەیان ئاڕاستەی ژمارەیەک یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو و جانیێر فراگاو، رۆژنامەنووسی باسکی کرد.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دوو هاندەری ریال بێتیس لە یاریی 2ی فێبرایەر/شوباتی ئەمساڵ و لە یاریی بەرامبەر بیلباو هوتافی رەگەزپەرستانەیان بەکارهێنابوو.
یارییەکە لە گەڕی 22ی وەرزی رابردووی لالیگا لە یاریگای پینێتۆ ڤیامارین کرا. هوتافی رەگەزپەرستانە ئاڕاستەی یاریزانان ئۆسکار دی مارکوس، دیگالۆ، ئاداما تراورێ و چەند رۆژنامەنووسێکی یانەکە کران.
بەگوێرەی سزاکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەشێکی ستاندی دانشتنی هاندەرانی یاریگای لا کارتۆخا دادەخرێت، هەرچەندە ئێستا بێتیس بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی، لە بێنیتۆ ڤیامارین یاریی دەکات.
بڕیارە هەینی داهاتوو بڕیارەکان بەفەرمی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرابکرێن، ئەمەش بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.