لە سێریا ئەی واز لە سانچۆ ناهێندرێت
گاسپێرینی داوای دەکات

یاریگا –
تاوەکو ئێستا رۆما دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی جەیدن سانچۆ نەبووە.
هەرچەندە بەڕێوەبەری کارەکانی سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بە نوێنەرانی رۆمای راگەیاندووە، یاریزانەکە نایەوێت لە سێریا ئەی یارییبکات، بەڵام جیالۆرۆسی خۆی بەدەستەوە نادات.
جیان پیێرۆ گاسپێرینی، راهێنەری رۆما زۆر بە تواناکانی سانچۆ سەرسامە و داوای لە بەرپرسانی یانەکە کردووە، هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی بدەن.
رۆما ئۆفەرێکی بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی سانچۆ ئامادەکردووە و مان یونایتد پەسندی کرد، بەڵام یاریزانەکە رووناکی سەوزی هەڵنەکردووە.
هاوشێوەی کەیسی راسموس هۆیلوند، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک لەسەر چوونە دەرەوەیان لە ئۆڵدترافۆرد رێکبکەوێت، بەڵام رووناکی سەوزی یاریزانەکەش پێویستە.
یانەکانی بێشیکتاش و بۆڕووسیا دۆرتموند دوو یانەن هاوشێوەی رۆما لەسەر گواستنەوەی سانچۆ جیددین.