ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ و پۆرتۆ لەسەر گواستنەوەی یاریزانێک رێککەوتن

ئەمڕۆ گەشت دەکات

Yariga App

یاریگا –

خەریکە ئارسیناڵ لەگەڵ پۆرتۆ لەسەر گواستنەوەی یاریزانێک دەگاتە رێککەوتن.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پۆرتۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جەیکوب کیڤیۆر، بەرگریکاری ئارسیناڵ چڕکردووەتەوە و لە رێککەوتن نزیکن.

دوێنێ سێشەممە، گفتوگۆکان پەرەیانسەند و ئارسیناڵ رازیبووە بە خواستن دەستبەرداری کیڤیۆر ببێت، بەڵام بەو مەرجەی لەدوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکە، پۆرتۆ یاریزانەکە بەتەواوی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی سکای سپۆرتس، ئارسیناڵ داوایکردووە لە دوای ماوەی خواستنەکە، پۆرتۆ بەبڕی 23 ملیۆن پاوەند، گرێبەستی یاریزانە پۆڵەندییەکە بکاتە هەمیشەیی.

کیڤیۆر لە هاوینی ساڵی 2023 لە سپێزیا پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد. پێشتر یاریی بۆ یانەکانی زیلینای پۆڵەندی و پۆدبرێسۆڤای سلۆڤینی کردووە.

بەرگریکارە پۆڵەندییەکە 68 یاریی لەگەڵ ئارسیناڵ کردووە، خاوەنی سێ گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button