یانەی هەولێر بەرگریکارێکی پێشووی ئینتەر مەیامی گواستەوە
32 ساڵە و جامایکییە

یاریگا –
یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکارێکی جامایکی واژۆ کرد.
باسم قاسم، راهێنەری هەولێر لە ئامادەکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێ بەردەوام و خەریکە هێڵی بەرگری تەواو تۆکمە دەکات.
هەولێر گرێبەستی لەگەڵ دامیۆن لۆوی، بەرگریکاری جامایکی واژۆ کرد و یاریزانەکە لە دڵی بەرگری یارییدەکات.

لۆوی لە هاوینی ساڵی رابردوو لە یانەی فیلادێلفیای ئەمریکی پەیوەندی بە ئەخدوود کرد، لەگەڵ یانەکە بەشداری لە 23 یارییدا کردووە و تەنیا یەک ئەسیستی هەبووە.
پێشتر لۆوی یاریی بۆ یانەکانی ئینتەر مەیامی، ئیتیحاد ئەلکسەندەرییەی میسڕی، IKی ستارتی نەرویجی، مینێسۆتای ئەمریکی و چەندین یانەیەکی دیکە کردووە.
لۆوی لەدایکبووی کینگستن، پایتەختی جامایکە و تەمەنی 32 ساڵە و وەکو دڵی بەرگری یارییدەکات.
بەرگریکارە جامایکییەکە 57 یاریی لە خولی ئەمریکی و 22 یاریی لە خولی رۆشنی سعوودیە، 27 یاریی لە خولی پلەیەکی نەرویج و 30 یاریی لە خولی نایابی میسڕی کردووە.