ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی بارسێلۆنا و دی یۆنگ ئاشکرا دەبێت

خەریکە کێشەکان چارەسەردەبن و پەرەسەندنی نوێ روویداوە

Yariga App

یاریگا –

خەریکە کێشە کارگێڕییەکانی نێوان بارسێلۆنا و فرێنکی دی یۆنگ چارەسەر دەکرێن.

دی یۆنگ، 28 ساڵ خۆی لە کێشەیەکی قووڵ رزگارکرد، کاتێک بە ناچاری دەستبەرداری عەلی دوورسون، بەڕێوەبەری کارەکانی بوو، دوای ئەوەی هەستیکرد فێڵی لێدەکرێت.

خوان لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ TV3 روونیکردبووەوە؛

بەردەوام بە تواناکانی دی یۆنگ سەرسام بووم، یەکێکە لەو یاریزانانەی بارسێلۆنا دەپارێزن. دی یۆنگ لە قوتابخانەی ئەیاکسەوە هاتووە و بەردەوام بەپەرۆشە.

هەموو کارێکی پێویست بۆ مانەوەی دەکەین، هەرکاتێک بابەتەکە یەکلاییبکەینەوە، بەردەوامبوونی دی یۆنگ ئاشکرا دەکەین.

بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی، دی یۆنگ نەیتوانی گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێبکاتەوە، هەرچەندە گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

دی یۆنگ بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دوورسون، خەریکە بەڕێوەبەرێکی دیکە دەدۆزێتەوە، تاوەکو گفتوگۆکان دەستپێبکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێستا دی یۆنگ بەڕێوەبەرێکی نوێی هەیە تاوەکو کارەکانی بەڕێوەببات. بەڕێوەبەرەکە هۆڵەندییە و پەیوەندییەکی تەندرووستی لەگەڵ یاریزانەکە هەیە.

رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، لە ماوەی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان بەڕێوەبەری کارەکانی دی یۆنگ و دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا دەستیانپێکردووە و لەگەڵ دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی کۆبووەتەوە.

گفتوگۆی سەرەتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کراوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرتاسەری.

بارسێلۆنا خەریکی چارەسەرکردنی کەیسی سێ یاریزانە و هەنگاوی کردەیی ناوە. بارسا کار لەسەر بەڕێکردنی ئۆریۆل رۆمیو دەکات، هەروەها دەیەوێت گرێبەستی ئیناکی پێنا نوێبکاتەوە و بە خواستن بیداتە یانەیەکی دیکە، تاوەکو ئێستاش بڕیاری کۆتایی لەسەر بابەتی هێکتۆر فۆرت نەدراوە.

لەلایەکی دیکەوە، بارسا خەریکی ناونووسکردنی جێرارد مارتنە، کە پێشبینی دەکرێت ناوی لە لیستی یاریزانانی یاریی داهاتوو بەرامبەر لیڤانتی بێت.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بارسێلۆنا پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ ناکات، بەڵکو چاوەڕێی پەیامی دی یۆنگە کە لەڕێی بەڕێوەبەری کارەکانی ئاڕاستەیان دەکرێت.

بارسا چاوەڕێی دی یۆنگ پەرۆشی خۆی بۆ مانەوە بەتەواوی پیشان بدات و لە ئەگەری پابەندبوون و رازیبوونی دی یۆنگ بە مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەوا بارسا بەزوویی کێشەکەی چارەسەر دەکات و گرێبەستی نوێدەکاتەوە.

دی یۆنگ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لەو ساتەوە 260 یارییکردووە و خاوەنی 19 گۆڵ و 23 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button