ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیدز و میلان لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک رێککەوتن

مێرکاتۆی لیدز تەواو نەبووە

Yariga App

یاریگا –

لیدز یونایتد و ئەیسی میلان لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک رێککەوتن.

سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، لیدز توانی میلان رازیبکات، تاوەکو دەستبەرداری نووح ئۆکافۆر ببێت.

دانیێل فارکێ، راهێنەری لیدز لە دوای یارییەکەی دوێنێیان بەرامبەر ئێڤەرتن لە پرێمەرلیگ جەختیکردەوە، پێویستییان بە گواستنەوەی هێرشبەرێکە.

ئۆکافۆر بەرهەمی ئەکادیمیای بازڵە و لە هاوینی ساڵی 2018 کاروانی پیشەگەری دەستپێکرد.

ئۆکافۆر لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە رێد بووڵ سازلبورگەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد، دواتر بە خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ یاریی بۆ ناپۆلی کرد.

هێرشبەرە سویسرییەکە 54 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ میلان کردووە، خاوەنی حەفت گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button