ئێریک بایلی لەگەڵ یانەیەکی لالیگا گرێبەستی واژۆکرد

یاریگا –
ئێریک بایی رەتیکردەوە لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا بچێتەدەرەوە، هەربۆیە لەگەڵ یانەیەکی بەشدار لە لالیگا گرێبەستێکی نوێی واژۆکرد.
بایی نزیکەی 10 ساڵ پێش ئێستا لە یانەی ئیسپانیۆلەوە کاروانی پیشەگەرێتی دەستپێکرد و دواتر یانەکانی ڤیاریال، مانچێستەر یونایتد، مارسیلیا، بێشکتاش و کۆتاجاریش هەر لە ڤیاریال تا هاوینی ئەمساڵ بەردەوام بوو کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ ژێرئاویە زەردەکاندا کۆتایی هات.
بەرگریکارە کۆت دی ڤواریەکە کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە ریال ئۆڤیێدۆوە کرد، کە یانەکە ئەم وەرزە سەرکەوتووەتەوە بۆ لالیلگا.
وەک لە بڵاوکراوەی فەرمی یانەکەدا هاتووە، ئێریک بۆ ماوەی دوو ساڵ درێسەکەیان دەپۆشێت.
𝐈𝐧 𝐝𝐚 𝐡𝐨𝐮𝐬𝐞 🏟️ 💙#ElephantInDaHouse 🐘#RealOviedo 🔵⚪ pic.twitter.com/v1qHFg07XH
— Real Oviedo (@RealOviedo) August 18, 2025
لە ریزەکانی ریال ئۆڤیێدۆ یاریزانی ناوداریتر هەن، وەک خۆسێ سۆلمۆن رۆندۆن و سانتی کازۆرلا.
یانەکە لە یەکەم یاریی وەرزی نوێدا 0-2 بەرامبەر ڤیاریاڵ شکتی خوارد. یاریی داهاتووشیان بەرامبەر ریال مەدریدە.