بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناپۆلی چاوی لە جووڵەیەکی گەورەی گواستنەوەکانە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی خۆی بۆ پلانێکی تۆکمەی گواستنەوەکان ئامادەدەکات بەرلەوەی بازاڕی مێرکاتۆی هاوینە دابخرێت.

یانەکەی باشووری ئیتاڵیا وەرزی رابردوو وەرزی رابردوو خولی ئەو وڵاتەی بردەوە و ئەم وەرزەش چاوی لە پارێزگاریکردنە لە نازناوەکە بەتایبەت کە ئەستێرەیەکی وەک کێڤن دی بروینی وەک یاریزانی ئازاد گواستەوە ریزەکانی. بەڵام پێویستی بە پڕچەکتر کردنی ریزەکانیەتی بەتایبەت کە چەندین خول و پاڵەوانێتیان لە بەردەمدایە و ئەمڕۆش پێکانێکی درێژخایەن بەرۆکی رومێلو لوکاکوی گۆڵکاریانی گرت.

فەرمی؛ ناپۆلی پێکانی ئەستێرەیەکی گەورەی راگەیاند

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابرزیۆ رۆمانۆ، ناپۆلی چاوی لە گواستنەوەی رەحیم ستەرلینگ و راسموس هۆیلوندە.

ئەو دوو یاریزنە لە ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد جێگەیەکیان لە پلانە سەرەکییەکانی راهێنەرەکانیاندا نەماوەتەوە و نزیکن لە رۆشتن.

وەک رۆمانۆ زانیویەتی، نیازەکەی ناپۆلی گواستنەوەی ئەو دووانەیە بەخواستن. بەوەش تەنها دابینکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە ئەستۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button