فەرمی؛ ناپۆلی پێکانی ئەستێرەیەکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری بەلجیکی تووشی پێکانێکی سەخت بووە و بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە.
یانەی ناپۆلی بەشێوەیەکی فەرمی بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی رۆمێلو لوکاکو لە یاریی بەرامبەر ئۆڵێمپیاکۆس تووشی پێکان بوو، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و دەرکەوتووە ماسوولکەی رانی چەپی تووشی پێکانێکی سەخت بووە و لە ئێستاوە پرۆگرامێکی چاکبوونەوە پەیڕەو دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ماتیۆ مۆریتۆ، هێرشبەرە بەلجیکییەکە بەهۆی ئەو پێکانە نزیکەی سێ مانگ و نیو لە یاریکردن دادەبڕێت و تاوەکوو دێسێمبەری ئەمساڵ ناتوانێت یاریی بکات.
Bollettino medico | Le condizioni di Lukaku 👇https://t.co/zRirRhNjmR
— Official SSC Napoli (@sscnapoli) August 18, 2025
لوکاکۆ وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 38 یاریی بۆ ناپۆلی کرد، 14 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵی دروستکردووە.