سیمیۆنی ریکۆردێکی مێژوویی خۆی لەدەستدا

یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، هەرگیز لە هەفتەی یەکەمی لالیگادا نەدۆڕابوو بەڵام شەوی رابردوو ئەو ریکۆردەی لەدەستدا.
دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید چواردە وەرزی پێچوو تا یەکەم دۆڕانی لە هەفتەی یەکەمی لالیگادا بچیژێت. هەرچەندە هەمیشە لەسەرەتای وەرزدا درەوشاوە بووە، بەڵام تیپەکەی سەرەڕای ئەوەی چەندین خولەک پێشەنگی گرتبوو و تەنانەت بە ئەنجامی گۆڵێکیش لە پێش بوو، بەڵام ئیسپانیۆل ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی خۆی گۆڕی. لە حەڤدە خولەکدا لە گێمی دووەم هەموو هەوڵەکانی پێشووی سیمیۆنی و ریکۆردە میژووییەکەی کە حەوت بردنەوە و شەش یەکسانبوون بوو لە یارییەکانی یەکەمدا، تێکچوو.
هەرچەندە ئاتلێتیکۆ وەرزی رابردوو لە یەکەم یاری دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسان بوو، کە هەندێک لێکچوونی لەگەڵ یارییەکەی ئەم هەفتەیەدا هەبوو، بەڵام ئەمجارە بەخت یاوەری تیپەکەی چۆلۆ نەبوو، ئاتلێتیکۆ تا خولەکی 70 کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، بەڵام دوو هەڵەی بەرگری و دوو هەلی تاکەکەسی رێگەی ریمۆنتادای بۆ ئیسپانیۆل کردەوە و یارییەکەیان بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.
ئەمە یەکەمجارە لە سەردەمی سیمیۆنێ رۆخی بلانکۆس وەرزی نویێان بە شکست دەستپێبکات. ئێستا ئاتلێتیکۆ دەبێت لە یارییەکانی داهاتوودا هەوڵی زۆر بدات بۆ ئەوەی رکابەری لالیگا بکات و رێگری لە دووبارەبوونەوەی شکست بکات.