ئەستێرەیەکی ئینتەر میلان خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا دەکات
لەگەڵ لاپۆرتا کۆبوونەتەوە..

یاریگا –
بێنیامین پاڤارد، بەرگریکاری فەڕەنسی خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، بێنیامین پاڤارد، بەرگریکاری ئینتەر میلان دەیەوێت لەم هاوینە یانەکەی جێبهێڵێت و حەزدەکات پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، لە رێگەی پینی زەهاڤی، بریکاری کارەکانی خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، لە کۆتایی هەفتەی رابردوو زەهاڤی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا کۆ بووەتەوە، کە هەمان کەس بریکاری کارەکانی هانزی فلیک و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکییە.
💣 Ofrecen a Benjamin Pavard al Barça
👉 Tiene vía libre para salir del Interhttps://t.co/17NA043Xcb
— Diario SPORT (@sport) August 18, 2025
لە کۆبوونەوەکە بریکارەکە پاڤاردی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆرت، تۆمارکردنی ناوی یاریزانە تۆمارنەکراوەکان لەپێشینەی کارەکانی لاپۆرتایە و سەختە لەم دۆخەدا بتوانن گرێبەست لەگەڵ پاڤارد واژۆ بکەن.
ئینتەر میلان بۆ کەمکردنەوەی مووچەی گشتی تیپەکەی ئامادەیە دەستبەرداری ببێت، سعوودیەکانیش بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لەسەرهێڵن، بەڵام پاڤارد دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە.
هاوکات سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە، دیکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەگەڵ گواستنەوەی پاڤارد نییە و پێی باشترە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی لاوی دڵی بەرگری واژۆ بکەن.