دوو ئەستێرە پاریس سانجێرمان جێده‌هێڵن
گفتوگۆكانیان له قۆناخی كۆتاییه

یاریگا –
دوو له یاریزانه دیاره‌كانی پاریس سانجێرمان زۆر نزیكن له جێهێشتنی یانه‌كه و هێشتا جێگره‌وه‌شیان ده‌شتنیشان نه‌كراوه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپه‌رتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، رانداڵ كۆلۆموانی 26 ساڵ، له‌به‌رده‌م بژارده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دایه بۆ یۆڤینتۆس له‌گه‌ڵ نۆردی موكیێلێ ته‌مه‌ن 27 ساڵ، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به سه‌نده‌رلە‌نده‌وه بكات هه‌ردوو یاریزانه‌كه له پلانی لویس ئێنریكێدا نین بۆ وه‌رزی نوێ.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی یانه ئینگلیزییه‌كان، كۆلۆ موانی نزیكده‌بێته‌وه له گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌ی یۆڤینتۆس، له‌م دواییانه‌دا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵییه‌كه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی پێنچ ساڵه و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لویس ئێنریكی به كارگێری یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌و یاریزانه له پلانی ئه‌و نیه.
به‌رپرسانی یۆڤینتۆس و پاریس چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له گفتوگۆدان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه به شێوه‌ی خواستن له‌گه‌ڵ بژارده‌ی كڕینه‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان ماوه.
🇫🇷 ¡Dos salidas inminentes en el PSG!https://t.co/ak8ovCGX0n
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) August 16, 2025
سه‌باره‌ت به موكیێلێ، ئه‌م به‌رگریكاره‌ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه گرێبه‌سته‌كه‌ی تاوه‌كو ساڵی 2027 له‌گه‌ڵ یانه پاریسیه‌كه هه‌یه، له سه‌ره‌تای بازاڕی گواستنه‌وه‌دا چه‌ندین ئۆفه‌ری له سعودیه‌وه ره‌تكرده‌وه،هه‌رچه‌نده چه‌ندین یانه‌ی تری ئینگلیزیش هه‌وڵیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌دا، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌نده‌رلاند نزیكه بگاته رێكه‌وتن.
چوار یاریزانی تر له لیستی فرۆشتنن
له كاتێكدا كۆلۆ موانی و موكیێلێ زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی پلانی یانه‌كه‌ن وه‌ك له ناوه‌وه، چوار یاریزانی تریش له‌سه‌ر لێواری ڕۆیشتندان، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه دۆخی ئه‌وان كه‌مێك جیاواز بێت، به‌ڵام یانه‌كه ئاماده‌یه ده‌سته‌رداری ماركۆ ئاسێنسیۆ، ڕیناتۆ سانچێز، ئیلیاس حوسنی و كارلۆس سۆلێر، بێت كه پاریس سانجێرمان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت.