بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی هیلال دەگەڕێتەوە بۆ خولە بەهێزەکانی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی هیلال کۆچ پێچەوانە دەکاتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ خوله بەهێزەکانی ئەوروپا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەل کاسی سعوودی، هیلال ‌ئامادەیە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئالێکساندەر میترۆڤی هەڵوەشێنێتەوە.

میترۆڤیچ لە هاوینی 2023 بە تێچووی 50 ملیۆن پاوەند وەک گرانبەهاترین گواستنەوە لە فوڵهامەوە روویکردە هیلال.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە یانە خەلیجیەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە سڕبیەکە ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆی پێبدات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی کاس، میترۆڤیچی سڕبی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە پرێمەرلیگ، بەڵام وەک یاریزانی ئازاد.

دوایین پێشهاتیش ئەوەیە کە هیلال ئەو یاریزانەی دوورخستووەتەوە بەهۆی ئەوەی لەرووی جەستەییەوە ئامادەنییە بۆ یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button