ئینگلتەراگرنگترین

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ یانە خوازیارەکانی ئەستێرەکەی کریستاڵ پاڵاس

Yariga App

یاریگا –

هەواڵێکی فەرمی لە کریستاڵ پاڵاسەوە بە گوێی یانە خوازیارەکانی ئەستێرەکەیاندا دەدرێت.

ماوەیەکی زۆرە مارک گێی بووەتە جێی بایەخی گەورەکانی پرێمەرلیگ، لە نێوشیاندا یانەی نیوکاسڵ لە هەموویان زیاتر هەوڵی جیدی بۆ داوە، بەڵام نرخی ناوبراو کە یانەکەی داوای دەکات “70 ملیۆن پاوەند” رێگربووە لە نیازەکانی نیوکاسڵ کە دەیکرد بە گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی ماگپایس.

مارک گێی دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی نیوکاسڵ

بەگوێرەی نوێترین لێدوان کە تۆڕی هەواڵی BBC بڵاویکردووەتەوە، ستیڤ پاریشی سەرۆکی جێبەجێکاری کریستاڵ پاڵاس ئەوەی درکاندووە کە هەر لەم هاوینە بەرگریکارە ئینگلیزیەکەیان دەفرۆشن.

وەک سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەو ترسەی کریستاڵ پاڵاس بۆ ئەوەیە هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی مارک لەدەستنەدەن کاتێک گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button