ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سائول نیگۆئێز بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئینگلیزی

یاریگا
سائول نیگۆئێز، ناوەڕاستکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ شوێنگرەوەی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەکەیان.

رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی بڵاویکردووە شەیتانە سوورەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هاوینی داهاتوو ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەکەیان بەرەو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا جێدێڵێت، بۆیە لە ئێستاوە هەوڵی دەست نیشانکردنی شوێن گرەوەی دەدەن و سۆلشایەری راهێنەری ئەو یانەیەش داوای ناوەڕاستکاری رۆخێ بلانکۆسی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە هەوڵەکانیان دەست پێ بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئاستەنگێکی گەورە لە بەردەم شەیتانە سوورەکان هەیە، چونکە نیگۆئێز گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 نوێکردۆتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 150ملیۆن یۆرۆیە.

Back to top button