ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆماس پارتی یاریزانی نوێی ڤیاریاڵە

Yariga App

یانەی ڤیاریاڵ سەرجەم کارەکانی گواستنەوەی تۆماس پارتی بە کۆتا هێنا سەرەڕای فشارەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکە.

پارتی لە کۆتایی وەرزی رابردوو ئارسناڵی جێهێشت و هێندەی نەبرد ئاشکرابوو تۆمەتبارە بە پێنج کەیسی جیاوازی دەستدرێژی سێکسی و سێکسی زۆرە ملە. لەباری سەلماندنی تۆمەتەکان دا، چاوەڕواندەکرێت ناوەڕاستکارە ئەفریقییەکە ساڵانێکی زۆر زیندانی بکرێت.

بەڵام، ئەمە نەبووە رێگر لەوەی ڤیاریاڵی ئیسپانی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانیی، ئەوەش وایکرد یانەکەی لالیگا رەخنەباران بکرێت.

بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنستینی رۆژنامەنووس، پارتی واژۆی لەسەر گرێبەستەکە کردووە کە بۆ دوو وەرزە و بەمزووانەش بەفەرمی رادەگەیەندرێت.

 

 

پارتی لە 2020دا پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد و پێنج ساڵ لەو یانەیە مایەوە. بەر لەوە تەواوی کاروانی خۆی لەلالیگا بەسەربردوو لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید. هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی غانایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button