ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

پێلێ: من و کریستیانۆ باشترینین

یاریگا
پێلێ، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە چاوپێکەوتنێکدا رایدەگەینێت ئەو و کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانن.

ئەفسانەکەی پێشووی سامبا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی یوتیوبی Pilhado باس لە باشترینەکانی مێژوو دەکات و دەڵێت ” سەردەمانێک یاریزانی باشی هاوشێوەی بکن باور، یوهان کرۆیف، رۆناڵدۆ مازاریۆ، رۆناڵدۆ و رۆناڵدینهۆ هەبوون، بەڵام من باشترینی مێژووم و ئەوەی دەیڵێم قسەی من بە تەنیا نیە، هەروەها بە بڕوای خۆم ئێستاش کریستیانۆ باشترین یاریزانی جیهانە و نابێت لە بیری بکەین کە میسی ئەویش یاریزانێکی باشە”.

پێلێ لە کاتێکدا باس لە باشترینەکانی ئێستا و مێژوو دەکات، هیچ ئاماژەیەک بە ناوی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button