
یاریگا –
سیدنی سوێنی، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی لەلایەن چەندین ئەستێرەی پرێمەرلیگەوە پەیام ‘مەسج باران’ دەکرێت.
لەدوای جیابوونەوەی سوێنی لە جۆناسان داڤینۆ، دەیان نامەی تایبەتی لەلایەن چەند ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ بۆ ئینستاگرامەکەی نێردراوە.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، چەند یاریزانێکی ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد، داوای ژووانیان لە ئەستێرەی فیلمی یوفۆریا کردووە.
رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، لیستی پەیامە راستەوخۆکانی ‘DM’ی ئینستاگرامی سوێنی، پڕە لە نامەی ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا. سەرچاوەیەکی نزیک لە سوێنی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە؛
چەندین کەسایەتی بەناوبانگ نامەیان بۆ سوێنی ناردووە و داوای ژووانیان لێکردووە. دایرێکت مەسجی پڕە لە نامە.
زۆربەی ئەو یاریزانانەی نامەیان ناردووە، یاریی بۆ ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول دەکەن.
نامەکانیان پڕە لە بانگهێشتی تایبەت، لەوانە دابینکردنی فڕۆکەی تایبەت بۆ ئەوروپا و ژووان بەستن لە جوانترین شوێنەکانی ئەوروپا. بەڵام سوێنی لەو جۆرە کەسانە نییە.
هەرچەندە سوێنی لە فێبرایەر/شوباتی ئەمساڵ ئەڵقەی لەگەڵ داڤینۆ گۆڕیەوە، بەڵام دوای شەش مانگ، پەیوەندییەکانیان تێکچوو و جیابوونەوە.