ئیتاڵیاگرنگترین

لێدوانی فەرمی کۆمۆی ئیتاڵی سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردنی مێسی بە یانەکەیانەوە

Yariga App

یاریگا –

چەند رۆژێکە دەنگۆی پەیوەندیکردنی لیۆنێل مێسی بە کۆمۆی ئیتاڵی پەرەیسەندووە و هەروەک چۆن لە چەند هەفتەی رابردوودا ناوی بە خولی سعوودیەوە دەبەسترایەوە.

بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی و ئینتەر مەیامی هەندێ گومانی لەنێو مێدیاکاندا دروستکرد بەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە نایەوێ وەرزی داهاتوو لە ئەمریکا بمێنێتەوە. بەڵام هەمووی بە ناڕاست دەرچوو، هاوکات دوایین گرێبەست کە مەیامی لەگەڵ رۆدریگۆ دی پاوڵی ئەستێرەی پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید و هاوڕێی نزیکی لیۆ ئەنجامیدا، هێندەیتر گومانی هاندەرانی یانە ئەمریکیەکەی رەواندەوە.

بەگوێرەی نوێترین لێدوان کە میروان سوارسۆی سەرۆکی کۆمۆ بڵاویکردووەتەوە، دەنگۆیەکانی نەک هەر بە درۆ خستەوە، بەڵکوو بە مەحاڵیش وەفسیکرد کاتێ وتی

پەیوەندیکردنی مێسی بە یانەکەمانەوە نەک هەر تەنها خەون نییە، بگرە مەحاڵیشە!

مێسی کە پەیوەندیەکی دێرینی لەگەڵ سێسک فابریگاسی ئیسپانی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و راهێنەری ئێستای یانە ئیتاڵیەکەدا هەیە، وا لێکدەدرایەوە کە ئەو پەیوەندیە کاریگەریی هەبێت لە گواستنەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بۆ خولی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button