بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا بووە راستی؛ یانە نوێیەکەی جواو فێلیکس ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیکس سەرجەم پێشبینیی و دەنگۆیەکانی پەیوەندیکردنی بە بێنفیکاوە پێچەوانە کردەوە و ئاراستەکەی گۆڕی.

لە چەند رۆژی رابردوودا نیکۆلۆ شێرای رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردەوە کە هەمووشتێ کۆتایی هاتووە و فێلیکس دەگەڕێتەوە بۆ ڤێنفیکا، ئەو یانەیەی کە لێوەی ناسرا. ئەو رۆژنامەنووسە تانەنت بەشێک لە وردەکارییەکانی گواستنەوەکەشی ئاشکراکرد.

تەواو؛ جواو فێلیکس دەگەڕێتەوە یانەی پێشووی

بەڵام چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر فابریزۆ رۆمانۆ لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا رایگەیاند کە ئەستێرە پۆرتوگالیەکە پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە دەکات.

لەم زانیارییانەشیدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە بەشێک لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی جواو و نەسڕی ئاشکراکرد کە تێچووەکەی 30 میلۆن یۆرۆیە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان دەدرێت بە چێڵسی، تا رادەیەک هەمان ئەو بڕەیە پێشتر بلووزە خستبوویەسەر هێرشبەرەکە (50 ملیۆن یۆرۆ).

تۆزێک پێش ئێستا و هەمان سەرچاوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی فێلیکسی بڵاوکردەوە کە دەچێتە شوێنی راهێنانەکانی نەسڕ، ئەگەرچی دوو کەس کە یاوەریی یاریزانەکەیان دەکرد رێگرییان لە تۆمارکردنی ڤیدیۆکەکرد، بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button