عێراقگرنگترینیاریگا

یەکلاییکرایەوە؛ سێ بەربژێر رکابەری لەسەر پۆستی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەکەن

ئەمڕۆ یونس مەحموود بەفەرمی خۆی بەربژێرکرد

Yariga App

یاریگا –

ناوی بەربژێرانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یەکلاییکرایەوە، هەریەکە دوو رکابەر بۆ عەدنان درجال هاتوونەتە پێش.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تەممووز/یۆلیۆی 2025 بەفەرمی یونس مەحموود جێگری دووەمی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق خۆی بۆ سەرۆکی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر کرد، کە وابڕیارە رۆژی 16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوول هەڵبژاردنی فیدراسیۆنەکە بکرێت.

پێشتر ئەیاد بنەیان راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بەفەرمی بەربژێربوونی خۆی بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق راگەیاندبوو، عەدنان درجالیش بەنیازە خۆی کاندید بکاتەوە و دەیەوێت لە پۆستی سەرۆکی فیدراسیۆەنەکە بەردەوام بێت.

چوار ساڵ لەمەوبەر هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەچوو، عەدنان درجال بەبێ رکابەر بە سەرۆکی فیدراسیۆنەکە هەڵبژێردرا و عەلی جەبار بە جێگری یەکەم و یونس مەحموود بە جێگری دووەم هەڵبژێردرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button