
یاریگا-
کێشەکانی تێر شتیگن لەگەڵ ئیدارەی بارسێلۆنا بەردەوامە، بارساش بەنیازە کاپتنی لە گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە وەربگرێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت رایگەیاند ئیدارەی بارسێلۆنا بیر لەوە دەکەنەوە کاپتنی لە تێر شتیگن وەربگرنەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر رەفتارەکانی ئەم دواییانەی گۆڵپارێزەکە.
دوێنێ شتیگن لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند بەنیازە نەشتەرگەری بکات و بەهۆیەوە 3 بۆ 4 مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا هەمووان بەنیاز بوون شتیگن یانەکە بەجێبهێڵێت و رێگا بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکان ئاسان بکات.
فێرناندۆ بۆلۆ رایگەیاند، ئەگەرچی هانزی فلیک بڕیاری کۆتایی لەسەر کاپتنی یانەکە دەدات، بەڵام لامین یامال پاڵێوراوی یەکەمە بۆ گرتنە ئەستۆی ئەو ئەرکە لەئەگەری سەندنەوەی لە شتیگن.