ئاسیاگرنگترین

پیرلۆ دەبێتە راهێنەری یانەیەکی تازەدامەزراو

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێ پیرلۆ هەوڵێکیتری بواری راهێنەرایەتی تاقیدەکاتەوە، بەڵام ئەمجارە روودەکاتە ئاسیا.

پیرلۆ کە وەک یاریزان ناوی لە ریزی ئەفسانەکانی ئیاڵیا دەهێنرێت، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2020-2021 کاروانە پیشەگەرێتیەکەی وەک راهێنەر لەگەڵ یوڤێنتوس دەستپێکرد. پاشان فاتیح کاراگومروگی تورکی، دوایین جاریش سامپەدۆریای وڵاتەکەی بوو کە لەوێش تەنها ساڵێکی خایاند و لە هاوینی 2024 دووریانخستەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پیرلۆ واژۆ لەسەر گرێبەستی یانەی یونایتد ئێفی سی ئیماراتی دەکات.

ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە بۆ هەوادارنی ئەفسانە ئیتاڵیەکە، ئەو یانەیەی دەبێتە راهێنەریان تەنها سێ ساڵە دامەزراوە.

ئاندرێ لە ماوەی کاری راهێنەرایەتیدا تەنها دوو نازناوی بردووەتەوە. ئەوانەش جامی ئیتاڵیا و سووپەری ئەو وڵاتەبوو لەگەڵ خانمە پیرەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button