ئینگلتەراگرنگترین

ئێستا؛ رۆشتنی سێ یاریزانی ناوداری پرێمەرلیگ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەکانی هەواڵی لە بەریتانیاوە رۆشتنی سێ یاریزانی پریمەرلیگیان لە ریزی یانەکانیان راگەیاند.

دوای ئەوەی ئالێکساندەر ئیزاک بە داواکارییەک لە نیوکاسڵ کارگێڕی و دەستەی هونەری شۆک کرد بەوەی دەیەوێ هەر لەم هاوینە نیوکاسڵ جێبهێڵێت. ئێستا دوو ناوی دیکەش هەر لەو خولە بارگەیان دەپێچنەوە، بەڵام ئەمان بۆ دەرەوەی پرێمەرلیگ.

نیوکساڵ چارەسەری خێرای بۆ پێشهاتەکەی ئیزاگ دۆزیەوە

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس لە رووماڵی هەواڵەکانی سەرلەبایانیان، پشت بە سەرچاوەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، رۆشتنی لوک شاو لە مانچێستەر یونایتد و سۆن هیونگ مینیان لە تۆتێنهام راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاو کە ماوەی 14 ساڵە لە پرێمەرلیگ و 11 ساڵە لە مان یونایتد یاریدەکات، خواستی زۆری لە یانەکانی سعوودیەوە بۆ هاتووەتەپێش. بۆیە رەنگەم ئەم هاوینە یان لە بازاڕەکانی گواستنەوەی زستانە ئۆڵدترافۆرد بەیەکەجاریی جێبهێڵێت.

هەرچی دەربارەی ئەستێرە کۆرییەکەیە، بەپێی زانیاریی سەرچاوە جیاوازەکان، تۆتێنهام دوای گەشتە ئامادەکارییەکەی لە ئاسیا ئەو یاریزانە دەفرۆشێت. ئەوەش واتا دوای 10 ساڵ لە پۆشینی درێسەکەی سپێرز لێک جیادەبنەوە.

سکای باس لەوەدەکات یانەی لۆس ئانجڵسی ئەمریکی و یانەکانی سعوودیە ئارەزوویان بۆ گواستنەوەی پیشانداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button