بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکساڵ چارەسەری خێرای بۆ پێشهاتەکەی ئیزاگ دۆزیەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یانەی نیوکاسڵ تووشی شۆکێکی گەورەکرا لەلایەن ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی، ئالێکساندەر ئیزاک.

ئەمڕۆ سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد کە ئیزاک هاوشانی تیمەکەی لە گەشتە ئامادەکارییەکەیان بۆ وەرزی نوێ، لەگەڵ یانەکەیدا نابێت بۆ سینگاپوور. ئەوەش لە سەرەتادا بە هۆکاری هەبوونی پێکان راگەیاندرا، بەڵام فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە ئەستێرە سویدیەکە بە یانەکەی راگەیاندووە کە دەیەوێ لەم هاوینەدا یانەی دیکە بدۆزێتەوە. تا ئێستاش لیڤەرپوول بەهێزترین ئەگەرە سەرباری گواستنەوەی فەرمی ئیکێکێ.

دواتر هەر لە هەواڵەکانی ئەمڕۆیدا ئەو رۆژنامەنووسە ئیاڵیە بڵاویکردەوە کە ئێستا یانەی نیوکاسڵ بایەخی خۆیان خستووەتەسەر بینیامین شێشکۆی لایپزیگ.


دوێنێ بوو مێدیاکان بڵاویانکردەوە کە یانە ئەڵمانییەکە داشکاندنێکی گەورەی لە نرخی هێرشبەرە سلۆڤاکیەکەیدا کردووە، ئەوەش دوای مکوڕبوونی شێشکۆ لە تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ.

لایپیزگ داشکاندنێکی گەورەی لە نرخی ئەستێرەکەیدا کرد

بابەتی زیاتر

Back to top button