ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ رۆما ئەستێرەیەکی لاوی پرێمەرلیگی گواستەوە
لە پرێمەرلیگیش داواکرابوو

یاریگا –
رۆما گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری یانەیەکی پرێمەرلیگ واژۆ کرد.
ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتن و ئێرلاند، گرێبەستێکی بەخواستن بۆ ماوەی یەک وەرزی لەگەڵ رۆما واژۆکردووە، ئەمەش دوای بەسەربردنی نیوەی وەرزی رابردوو.
رۆما بۆ وەرزێک بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ بە یانە ئینگلیزییەکە دەدات و لە هاوینی 2026 دەتوانێت بەبڕی 37 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی.
Welcome to Roma, Evan! 🇮🇪 💛❤#ASRoma pic.twitter.com/Ll2c8vFIhO
— AS Roma English (@ASRomaEN) July 23, 2025
هێرشبەرە ئایرلاندییەکە تەمەنی 20 ساڵە و بەرهەمی ئەکادیمیای بۆهێمیانسە، لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە یانەکەی باشووری ئینگلتەرا کردووە.
فێرگسن لەکۆی 80 یاریدا، 17 جار تۆڕی گۆڵی تیمی رکابەری هەژاندووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی ئایرلاندی باکوور 18 یاریی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چوار گۆڵە.