مولەر لە بڕیاری وازهێنان پاشگەز دەبێتەوە
چەند یانەیەکی داوای دەکەن

یاریگا –
هەرچەندە لە کۆتایی وەرزی رابردوو، تۆماس مولەر ریزەکانی بایرن میونشی جێهێشت و هەمووان پێیان وابوو ئیتر یاریی ناکاتەوە، بەڵام هاوکێشەکە گۆڕاوە.
تۆڕی هەواڵی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، مولەر دەیەوێت لە یارییکردن بەردەوام بێت و چەند ئۆفەرێکی پێگەیشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەڵمانییەکە، دوو یانەی ئەمریکی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی مولەر دەکەن و لەوانەیە لە 7-10 رۆژی داهاتوودا، ذوا بڕاری خۆی بدات.
یانەی لۆس ئانجلێس نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی مولەر، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی فەرمی دەرنەکەوتووە.
🚨🆕 Decision made! Thomas #Müller will NOT retire from professional football, as per @Sky_Torben.
The official announcement and contract finalisation are expected within the next 7–10 days.
He wants continue his career in MLS – two clubs are in the final race, one of them, as… pic.twitter.com/pmPlMurPyN
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) July 22, 2025
مولەری تەمەن 34 ساڵان، خاوەنی 12 نازناوی بوندسلیگا، دوو چامپیۆنزلیگ، مۆندیالی 2014یە و زیاتر لە 700 یاریی لەگەڵ میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە.
ئەفسانە ئەڵمانییەکە لە وەرزی رابردوودا، بەشداری لە 35 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کرد، چوار گۆڵ و حەفت ئەسیستی هەبوو. لە بوندسلیگا 14 جار لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، هەروەها 15 جاریش وەکو یەدەک یاریی کرد.