بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ گرانیت چاکا و یانەیەکی پرێمەرلیگ گەیشتنە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

گرانیت چاکا وەرچەرخانێکی گەورە دەکات لە ئاڕاستەکەیدا کە پێشتر راگەیەندرا یاریزانە سویسریەکە  بارگەی لە ئەوروپاوە بۆ سعوودیە دەپێچێتەوە.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردەوە کە  چاکای تەمەن 32 ساڵ ریزەکانی بایەر لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە نیۆمەوە دەکات. تەنانەت بڕی ئەو مووچەیەشی خستەڕوو (10 ملیۆن یۆرۆ) کە گرانیت لە یانە سعوودیەکەدا وەریدەگرێت.

گرانیت چاکا بۆ خولی سعوودی

ئێستا و بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان رۆژنامەنووس، چاکا لەگەڵ سەندەرلاندی ئینگلیزی رێککەوتنی کردووە.

پلێتنبێرگ لە زاری خۆزێ نۆگوێرای بریکاری یاریزانەکەوە ئەوەی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە

ئێمە لەگەڵ سەندەرلاند گەیشتووینەتە رێککەوتنی سەرەتایی. گرانیت دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ. سەندەرلاندیش بەو خۆشحاڵن. ئەو دەیەوێ ئەم ئاڵناگراییە ئەنجام بدات. هیواخوازین لیڤەرکوزن رێز لەم خواستەی چاکا بگرن و هەردوو یانەشە بەمزووانە رێکبکەون.

چاکا 15 ساڵ پیش ئێستا لە بازلی وڵاتەکەیەوە کاروانی پیشەگەرێتی دەستیپێکرد. پاشان مۆنشنگلادباخ. بەڵام ناوبراو زیاتر وەک یاریزانی ئارسیناڵ دەناسرێتەوە کاتێک لە 2016-2023 پێش ئەوەی رووبکاتە لیڤەرکوزن، درێسی یانە لەندەنییەکەی پۆشی.

ناوەراستی مانگی رابردووش بوو کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە ئەیسی میلان دەیانوسیت پەیوەندی بە لیڤەرکوزنەوە بکەن بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەئەزموونەکەی هێڵی ناوەند. بەڵام وادیارە خودی گرانیت زیاتر گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ ویستووە.

گەورەیەکی ئیتاڵیا شاکا دەباتە ریزەکانی

بابەتی زیاتر

Back to top button