بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی هەولێر پەیوەندی بە گەرمەوە کرد

ناساندنێکی جیاواز

Yariga App

یاریگا –

یانەی گەرمە بە فەرمی گواستنەوەی هەڵو فایەقی راگەیاند.

بەرگریکارە 24 ساڵانەکەی گەرمیان لە وەرزەی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 35 یاریی یانەکەی کرد و 3 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد. لە بۆرسەی یاریزانان بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت بەهای 200 هەزار یۆرۆیە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی؛ هەڵۆ فایەق بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ گەرمە واژۆ کردووە.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، هەڵۆ فایەق بەرگریکاری هەولێر لەگەڵ گەرمە گەیشتە رێککەوتن، بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەست لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ دەکات، ئەستێرە گەرمیانییەکە لەوەتەی ساڵی 2020 یاریی بۆ یانەکەی قەڵا و منارە دەکات.

هەڵۆ فایەق گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر بەسەرچووبوو، ئەستێرەکە لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا و لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق زۆرترین داواکاری لەسەربوو، هەروەها گەرمە تاوەکو ئێستا زۆرترین پارەی خەرجکردووە و ئەحمەد حەسەن مەکنزی بەرگریکاری نەجەف و ئەموری فەیسەڵ ناوەڕاستکاری لاوی کارەباشی گواستووەتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button