بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جواو فێلیکس یانەی داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

دوای شەش ساڵ دەگەڕێتەوە ریزی یانەی منداڵی

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیکس لە چوونی بۆ ریزەکانی بێنفیکای پۆرتوگاڵی نزیکە.

رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، جواو فێلیکس لە گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی نزیکە کە شەش ساڵ لەمەوبەر ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە ریزەکانی بێنفیکای بەجێهێشت و بەرامبەر 127 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد.

رۆژنامە پۆرتوگاڵییەکە راشیگەیاندووە، فێلیکس بەرامبەر 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ریزەکانی بێنفیکا، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 25 ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ بلووز هەیە.

فێلیکس کە پێشتر لە ریزی یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانی یاریی کردووە، وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەیسی میلان یاریی دەکرد و بە درێسی رۆسۆنێری لە 21 یاری 3 گۆڵ و ئەسیستێکی کرد، دوای تەوابوونی ماوەی خواستنەکەی ئەم هاوینە گەڕایەوە لەندەن.

فێلیکس هەر لە یانەی بێنفیکا پێگەیشتووە و لە تیپی یەکەمی ئەو یانەیە لە 43 یاری 20 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە و لە ساڵانی 2012 تاوەکو 2019 بۆ ماوەی حەفت ساڵ لە تیپی لاوان و پێشکەوتووان درێسی ئەو یانە پۆرتوگاڵییەی پۆشی.

فێلیکس بە درێسی چێڵسی لە 40 یاری 11 گۆڵ و 2 ئەسیستی کرد کە هاوینی 2024 بەرامبەر 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانە لەندەنییەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button