بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وێستگەی داهاتووی مۆراتا ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا نزیکە لەوەی تورکیا جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا.

مۆراتا کە 15 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر لەسەر ئاستی ئەوروپا دەرکەوتووە کاتێک بۆ یەکەمین جار لە ریزەکانی ریال مەدرید ناسێنرا، تا ئێستا سێ لە پێنخ خولە بەهێزەکەی ئەو کیشوەرەی ئەزموونکردووە لە ریزەکانی ریال مەدرید، یوڤێنتوس دوو جار، ئاتلێتیکۆ مەدرید دوو جار، ئەیسی میلان و دوایین جاریش یانەی گالاتەسەڕای کە لە زستانی ئەمساڵ بەخواستن پەیوەندی پێوەکردن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، هێرشبەرە ئیسپانییەکە نزیکە لەوەی لە رێگەی یانەی کۆمۆوە بگەڕێتەوە بۆ سێریائەی.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیویەتی کە هەر ئەوەندەی گالاتاسەرای گرێبەستەکەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی یەکلایی کردەوە کە چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو تەواوبێت، ئەوا مۆراتای 32 ساڵ یانە تورکیەکە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەکەی سێسک فابریگاسی هاونیشتیمانییەوە دەکات، کە وەک رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، ئالڤارۆ ماوەی مانگێکە چاوەڕێی کۆمۆ دەکات و ئێستاش هەمووشت ئامادەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button