ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ناپۆلی گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

ئەستێرەیەکی هۆڵەندی گواستەوە..

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی نوا لانگ، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی ئایندهۆڤن پەیوەندی بە ناپۆلی ئیتاڵی دەکات.

ناپۆلی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند  لەگەڵ ئایندهۆڤن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی گرێبەستێکی فەرمیان لەگەڵ نوا لانگ، هێرشبەری هۆڵەندی واژۆ کردووە.

ناپۆلی لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە 28 ملیۆن یۆرۆ بە ئایندهۆڤن دەدات.

هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی حەوت وەرز و تاوەکو هاوینی 2032 لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە واژۆ کردووە و مووچەی ساڵانەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

نوا لانگ لە هاوینی 2023 بەبڕی 12.50 ملیۆن یۆرۆ لە کڵەب بروجی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە ئایندهۆڤن کرد، نرخی ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیە.

هەر لە هۆڵەندا یاریی بۆ یانەکانی ئایاکس و توێنتی کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 313 یاریی کردووە، 94 گۆڵی کردووە و 72 گۆڵی دروستکردووە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بەشداریی 14 یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.

سێ نازناوی خولی هۆڵەندا، یەک جامی هۆڵەندا، دوو خولی بەلجیکا، دوو جامی سوپەری بەلجیکا، دوو جامی سوپەری هۆڵەندا و دوو نازناوی خولی هۆڵەندای ژێر 19 ساڵانی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button