ئینگلتەراگرنگترین

نۆتینگهام فۆرێست سکاڵا لە دژی یانەیەکی لەندەنی تۆماردەکات

پەیوەست بە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی فۆرێست

Yariga App

یاریگا –

یانەی نۆتێنگهام فۆرێست بۆ پارێزگاریکردن لە ئەستێرەکەی، پەنا دەباتەبەر یاسا و سکاڵا تۆمار دەکات.

یانەی تۆتنهام دوای گواستنەوەی محەمەد قودوس، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی مۆرگان گیپس وایتی ناوەڕاستکاری نۆتێنگهام. هەفتەی رابردوو داڤید ئۆرنشتاینی رۆژنامەنووسی دیاری ئینگلیزی ئاشکرایکرد کە تۆماس فڕانکی راهێنەری نوێی سپێرس سەرسامە بە ئاستی یاریزانە 25 ساڵییەکە.

تەواو؛ تۆتنهام ئامانجی داهاتووی دەستنیشانكرد

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، نۆتێنگهام نامەیەکی هۆشداریی بۆ یانە لەندەنیەکە و بریکاری گیپس وایت ناردووە لە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی ئاگەداریکردوونەتەوە.

وەک سکای باسی دەکات، نۆتێنگهام پێیان وایە هەوڵەکانی تۆتێنهام پێشێلکارییەکی روونی یاسای گرێبەستەکان و دەستڕاگەیشتنە بە نهێنییە تایبەتەکانی نێو گرێبەستی یاریزانەکە.

هەر بەپێی هەواڵەکەی سکای، لە هۆشداریی نامەکەدا هاتووە کە نۆتێنگهام بە لایەنی بەرامبەری راگەیاندووە ئەوان رێگەیان پێنەداون لەگەڵ یاریزانەکەیان بچنە گفتوگۆوە.

لە درێژەی زانیارییەکانی سەرچاوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە تۆتێنهام بڕی 60 ملیۆن پاوەندی پێشکەشکردووە کە ئەوەش هەمان ئەو بڕەیە دەتوانرێ گرێبەستی مۆرگانی هەڵوەشێنێتەوە و بیکاتە یاریزانی خۆی.
ئەگەرچی هێشتا نۆتینگهام بەفەرمی سکاڵای لە پرێمەرلیگ تۆمارنەکردووە، بەڵام لە ئەگەری هەبوونی بەڵگەی پێویست و پشتبەست بە یاسایەکی بەرکار لە خولی ئەو وڵاتە، هیچ یانەیەک ناتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ یاریزانەکە یاخود بریکارەکەیدا گفتوگۆ بکات هەتا رێگەپێدانی لە یانەکەیەوە نەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button