ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

تورکێک هەڕەشەی کوشتن لە کوڕی سەرۆکی ناپۆلی دەکات لەسەر ئۆزیمن

Yariga App

هەڕەشەی کوشتن لە ئیدواردۆ دی لاورێنتیس جێگری سەرۆکی ناپۆلی  دەکرێت کە هاوکات کوڕی سەرۆکی یانەکەشە.

ئیدواردۆ ئاشکرایکرد لە رێگەوە وەتسئەپەوە تورکێکی هاندەری گاڵاتەسەرای نامەی بۆ ناردووە و خۆی وەک مافیای تورکی ناساندووە، تێیدا دەڵێت “رێگە بە ئۆزیمن بدەن بڕوات ئەگەر نا تۆ کۆتاییت هاتووە. تۆ و باوکت باجی ئەم کارە دەدەن نەفرەتییانە ئاگاداری خۆتان بن”.

وەک لە گرتەی شاشەکەدا دەردەکەوێت، ئیدواردۆ بە هاندەرەکە دەڵێت دەچێت لە پۆلیس سکاڵا تۆمار دەکات.

ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت ناپۆلی نوێترین ئۆفەری گاڵاتەسەرای رەتکردەوە بۆ ڤیکتۆر ئۆزیمن و داوای ئەوە دەکەن تەواوی بڕە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن کە 75 ملیۆن یۆرۆ یە. یانە تورکییەکە لەو پارەیە نزیک بووەتەوە بەڵام داوا دەکەن بە شێوەی قیست بێت و ئەمەشیان لەلایەن ناپۆلییەوە رەتکراوەتەوە و داوا دەکەن لانیکەم 50 ملیۆن یۆرۆی پێشەکی بە نەختینە بدەن.

داهاتووی ئۆزیمن بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و روون نیە گاڵاتەسەرای بەو مەرجانە رازی دەبێت یاخود یاریزانەکە روودەکاتە یانەیەکی دیکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button