ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرگریکارێکی لالیگا ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد و بەرەو لەندەن بەڕێکەوت

مۆسکێرا ماڵئاوایی لە ڤالێنسیا کرد و ئەم هەفتەیە دەبێتە یاریزانی ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری ڤالێنسیا ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد و بەرەو لەندەن بەڕێکەوت، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کریستیان مۆسکێرا سەردانی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی کردووە، بەڵام بەشداریی هیچ راهێنانێکی نەکردووە، بەڵکو تەنیا بۆ ماڵئاواییکردن لە هاوڕێیەکان و یانەکەی چووەتە ئەوێ.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەو بەرگریکارە لاوە ئیسپانییە بارگەی بەرەو لەندەن پێچاوەتەوە و کاتی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی مۆسکێرا لە وارسیناڵ دیاریکراوە، لەم هەفتەیە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و مۆسکێرا گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز واژۆ دەکات.

مۆسکێرا لە کاتی بەجێهێشتنی سەنتەری راهێنانەکانی ڤاڵێنسیا لە لێدوانێکیدا گوتی، ڤالێنسیا ماڵی منە و هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌، من لە تەمەنی 12 ساڵی لێره‌م و ئێستا وەک پیاوێک ئێره‌ جێدەهێڵم، هەست بە کەمێک دڵتەنگی دەکەم، چونکە ژیانم لێرە بەسەر بردووە، بەڵام بڕیارەکان لە تۆپی پێدا دەدرێن، ئێستا سەردەمێکی نوێ دەست پێدەکات.

مۆسکێرای (21 ساڵ) به‌رامبه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئارسیناڵ ده‌كات و بڕە پارەیه‌كی دیکەش وەک هاندان له‌ كاتی بردنه‌وه‌ و یان ئه‌نجامی باش وه‌رده‌گرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button