
یاریگا –
عەبدولغەنی شه‌هد راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ هه‌ڕه‌شه ده‌كات ئه‌گه‌ر یاریی كۆتایی جامی عێراق له یاریگای نه‌ورۆز بكرێت ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و دهۆك دوای بردنه‌وه‌یان له شوڕته و قوه‌ی جه‌وییه گه‌یشتنه یاریی كۆتایی جامی عێراق و بڕیاربوو چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یارییه‌كه له یاریگای نه‌ورۆز بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی رازی نه‌بوونی یانه‌ی زاخۆ یارییه‌كه بۆ رۆژی هه‌ینی دواخرا.
راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ بۆ به‌رنامه‌ی كاس رایگه‌یاند، ئەگەر یارییه‌كه لە یاریگای شەعب نه‌كرێت ئەوا نامەی دەستلەکارکێشانەوەم لە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ پێشکەش دەکەم، راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ناكه‌م.
هه‌روه‌ها شه‌هد گوتیشی،
لە سلێمانی یاریی ناکەین چونکە یاریگای نەورۆز سه‌لامه‌ت نییە،لەبەر زۆر هۆکاری پەیوەست بە سەلامەتی ژیانی خەڵک.
هیچ ینهمایهكهی بۆ یه‌كسانی تێدانیه و نامانه‌وێت كه‌س ئازاربكێشێت،
ئێمە پێمان باشە بکشێینەوە نەک لەو یاریگایە یاریی بکەین کە هیچ بنەمایەک بۆ دەرفەتی یەکسانی تێدا نییە.
هێرشی كرده سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كه نه‌یتوانیوه یارییه‌كه‌ی زاخۆ و نه‌ورۆز له‌و یاریگایه ته‌واو بكات.
فیدراسیۆنی عێراق نەیتوانی 10 خولەکی یارییەکەی زاخۆ و نەورۆز لە یاریگای نەورۆز تەواو بکات، کەواتە ئێستا چۆن یاریگاکەیان هەڵدەبژێرن یاریی كۆتایی له‌م یاریگایه بكرێت.
ئێمە پێمان باشە لە یاریگای شەعب یان یاریگای بەسرە یاریی بکەین نەک لە یاریگایەک یاری بکەین کە هۆکاری ئەمنی و سەلامەتی تێدا نەبێت.
له كۆتاییدا گوتی، نووسراوه‌كه‌ی یانەی زاخۆ گەیشتە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و پەیوەندیم پێوەکردن، بەڵام کەس بڕیاری نییە و کەس ناتوانێت وەڵام بداتەوە، لە کۆتاییدا ئامادە نیم یارییەک بکەم و لایەنێک بم بۆ ئازاردانی کەسێک.