بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرانیت چاکا بۆ خولی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

گرانیت چاکا بارگەی لە ئەوروپا دەپێچێتەوە و روودەکاتە خولی سعوودیە.

چاکای سویسری 15 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر لەسەر ئاستی ئەوروپا دەرکەتووە کە جاری یەکەم لە رێگەی بازلی وڵاتەکەیەوە بوو.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، چاکای تەمەن 32 ساڵ ریزەکانی بایەر لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە نیۆمەوە دەکات.

رۆژنامەنووسەکەی سکای نووسیویەتی کە لەباری رێککەوتنی هەردوو یانەکە، ئەوا چاکا ساڵانە 10 ملیۆن یۆرۆ لە گەڵ یانە سعوودیەکەی وەردەگرێت.

یانەی نیۆم بۆ یەکەمین جارە لە مێژوویاندا بەشداریی خولی پیشەگەرەکانی سعوودیە دەکەن. بۆیە دەیانەوێ سوود لە ئەزموونەکانی ئەستێرەکەی پێشووی ئارسیناڵ و لیڤەرکوزن وەربگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button