ئه‌وروپا

ئەشرەف حەكیمی: گەڕانەوەم بۆ ڕیاڵ لە دەستی ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدە

یاریگا: ئەشرەف حەكیمی، یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید و ئێستای بروسیا دۆرتمۆند، دووپاتیكردەوە كەوا گەڕانەوەی بۆ یانەكەی پێشووی لەدەستی ئیدارەی یانەكەدایە ئەگەر داوای لێ بكەن بگەڕێتەوە ئەوا بەخێرای دەگەڕێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا یاریزانە مەغریبیەكە ووتی: مەدرید ماڵی منە، چێژم بینی لە یاریكردن لەوێ، ئەگەر منیان بوێ ئەوا من دەگەڕێمەوە ئەگەر منیان نەوێ ئەوا لە چیرۆكی یادگاریەكانم بە یانەیەكی گەورە دەینوسمەوە.

هەروەها ووتیشی: زەیدان ئەو ڕاهێنەرە بوو كەوایكرد متمانەم بە خۆم هەبێت ،من هەوڵ دەدەم ئەو متمانەیەی پێی كردووم بیپارێزم و لەسەر ئاستە بەرزەكەم بەردەوام بم.

لە كۆتایشدا ووتی: لە ڕاستیدا ئەم وەرزە باشترین وەرزی منە، من تەنها بەرگریكار نیم، من بەشێكی هێرشبەریشم.

بابەتی زیاتر

Back to top button