ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ گرێبەستێكی دیكە رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە پتەوكردنی ریزەكانی بەردەوامە و ئەمجارە كریستیان نۆرگاردی دانیماركی و ناوەڕاستی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی دەگوازێتەوە ریزەكانی.

ئارسیناڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ كێپا ئاریزابالاگا و مارتن زوبیمێندی واژۆكردووە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، ئارسیناڵ لەگەڵ برێنتفۆرد گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی و كریستیان نۆرگارد بە بەهای 10 ملیۆن پاوەند و دوو ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە یانە لەندەنیەكەوە دەكات.

پشكنینە پزیشكیەكان كۆتایی هاتووە و چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا ئارسیناڵ گرێبەستی نۆرگارد رابگەیەنێت.

نۆرگارد لە هاوینی 2019 بەبڕی 3.50 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە برێتفۆرد کرد و تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

بەدرێسی برێنتفۆرد لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 196 یاریی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button