
یاریگا –
مۆزەخانەیەکی تایبەت بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی نەسڕی سعودی لە هۆنگ کۆنگ کرایەوە.
مۆزەخانەی CR7 LIFE Hong Kong کە تایبەتە بە ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دەستکەوتەکانی، لە هۆنگ کۆنگی چین کرایەوە. لە مۆزەخانەکەدا کۆمەڵێک کەلوپەلی بەنرخ نمایشکراوە، لەنێویاندا یەکێک لە پێنج باڵۆن دۆرەکەی رۆناڵدۆ.
هەر لەم مۆزەخانەیە پەیکەرێکی کریستیانۆ بە قەبارەی راستەوینەی رۆناڵدۆ بە جلوبەرگی عەرەبیەوە نمایش کراوە هەیە، ئەم مۆزەخانەیە کە رووبەرەکەی 12 هەزار پێی چوارگۆشەیە و نزیکەی 40 شوێنەوار لەخۆدەگرێت کە بریتین لە درێس و لاپچینی رۆناڵدۆ و زیاتر لە دەیان خەڵات.
بەرپرسانی مۆزەخانەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە رۆناڵدۆ بەم زووانە بۆ سەردانی کردنی مۆزەخانەکەیان گەشت دەکات بۆ هۆنگ کۆنگ.