باوکی یامال بێدەنگی خۆی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نیکۆ ویلیامس شکاند
باوک و کوڕ هێرش دەکەنە سەر ویلیامس

یاریگا –
مۆنیر نەسراوی، باوکی لامین یامال لە لایڤی ئینستاگرام سەبارەت بە ژیانی خۆی و دۆخی ئێستای بارسێلۆنا و نوێکردنەوەی گرێبەستی نیکۆ ویلیامس قسەی کرد.
لە کاتێکدا مونیر وەک هەمووجار لە ئینستاگرام لایڤی کردبوویەوە و پەیامی ئیلهامبەخشی بە هاندەرانی بارسیلۆنا دەدا، لە بەشێک لە لایڤەکەیدا، سەرنجیدا کە خۆسێ ئالڤارێز، یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ” لە لایڤەکەیدایە و بڕیاریدا کە پەیامێکی تایبەت بۆ خۆسێ بنێرێت.
🔴🔵 El PADRE de LAMINE YAMAL, a @10JoseAlvarez tras la renovación de NICO WILLIAMS:
✅ “No pasa nada, seguiremos viendo a Lamine”
✅ “No te preocupes, lo tenemos todo hecho”. pic.twitter.com/8yJueFQBoG
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) July 6, 2025
مونیر لە پەیامێکدا بۆ بەرهەمهێنەری پڕۆگرامی “ئێل چیرینگویتۆ” کە وەک وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی نیکۆ ویلیامس بۆ رەتکردنەوەی بارسێلۆنا و مانەوەی لە ئاتلێتیک بیلباو لێکدرایەوە، گوتی:
خۆسێ، هێشتا ئێمە لامینمان هەیە و هەندێک ناتوانن چێز لە یاریی کردن لەگەڵی ببینن، بەلام لە کۆتاییدا نیگەران مەبن، لامین هی ئێمەیە بەبێ ئەوەی زیان بە کەس و هیچ شتێک بگەیەنێت.
جیا لە باوکی، لامین یامالیش بە بڵاوکردنەوەی کۆپلەیەک لە گۆرانیەکی بەناوبانگی ئیسپانی پەیامێکی بۆ نیکۆ نارد. تێكستی ئەو گۆرانییەی کە لامینی یامال بڵاوی کردووەتەوە بریتییە لە:
ئەوەی هی منە بەدەستم هێناوە و داوام لە کەس نەکردووە، تەنانەت پێویستیشم نەکردووە خۆم سووک بکەم، یارمەتی ئەوانەم داوە کە هی منن، پێم بڵێ کێ دەتوانێت لێم بسێنێتەوە، ئەم دەقە لە ستۆری ئینستاگرامەکەی لامین یامالدا بڵاوکراوەتەوە لێكدانهوهی ئەوەی بۆ کرا کە مەبەستی لە هاوڕێیەکەیەتی کە چەند جارێک داوای لێیان کردبوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.